وه‌زیری پێشمه‌رگه: له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان رێککه‌وتووین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕۆژی سێشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی کرد له کۆلۆنێل تاد بڕۆوس، به‌رپرسی راوێژکارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی سه‌ربازی یاوه‌ری، له‌میانی کۆبوونەوەکەدا له‌سه‌ر دۆخی ئاسایشی ناوچه‌که، وه‌زیری پێشمه‌رگه به تیمی راوێژکارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی راگه‌یاند: "ئێمه له واقیعی ناوچه‌که به‌باشی تێده‌گه‌ین و خوازیارین له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان، له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێکه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوی گرفت و له‌مپه‌ره‌کان، تا له‌داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌که‌وه ئه‌نجام بده‌ین".
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌ناوبردن و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتینه رێککه‌وتنی کۆتایی و به‌م نزیکانه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ رۆڵ و ئه‌رک بینینی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واو ده‌بێت.
لای خۆیەوە به‌رپرسی راوێژکارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوکارییه‌کانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز و ئاماده بکه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که و تێکشکانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان".
کۆلۆنێل تاد بڕۆوس روونیشی کرده‌وه، "هاوپه‌یمانان له پرسی هاوکاریه‌کانیان له پڕۆسه‌ی چاکسازی پێشمه‌رگه و رێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌کان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران