لە نەینەوا و کەرکووک داعش هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق
بە عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سهر گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک و 2 قوربانیی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی میدل ئیست نیووز بڵاوی کردەوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سهر گوندی شهعهل سهر به ناحیهی سهرگهڕانی سەر بە پارێزگای کەرکووک.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ناوچەیە لە سنووری سوپای عێراقدا، بەڵام تا کاتی گەیشتنی هێزە وەمنییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە و چەکدارەکان ڕووبەڕووی دانیشتووانی گوندەکە بوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی روبەڕوبوونەوەکە 2 کەس بوونەتە قوربانی و چەکدارەنی داعش چەند کەسێکیشیان رفاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران