خبر 2021-08-23 16:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی: قۆناغی داھاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەکاندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سەرقاڵی پێداچوونەوەن بەو یاسا و رێکارانەی رێگرن لەبەردەم وەبەرھێناندا و قۆناغی داھاتووی بایۆمەتریش سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەکاندا.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر لەگەڵ مێلانی سمارت کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت و وەفدێک ھاوڕێی کۆبۆوەو پلان و بەرنامەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە، لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەھێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشکرد قۆناغی داھاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەکاندا.

هاوکات، جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە وەفدە بەریتانییەکە کردووە ھانی کۆمپانیاکانی شانشینی یەکگرتوو بدەن وەبەرھێنانی زیاتر بکەن لە کوردستان بەتایبەت کە ئێستا حکومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێکارانەی رێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرھێناندا.

ھەروەھا باسی لەوەکردووە لە ھەرێمی کوردستان ھەندێک دەرفەتی وەبەرھێنان ھەن تا ئێستا کاریان تێدا نەکراوە لەوانەش وزەی خۆر و دروستکردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەرێوەبردنی سامانی ئاو.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر سیستمی بانک لە ھەرێمی کوردستان و کەموکوڕییەکانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان لقی بانکەکان، چاکسازیکردن لەم کەرتەش بە ئەرکێکی ھەنوکەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەکە وەبەرھێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.