خبر 2021-08-23 16:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نووسراوە کوردییەکانی سەر دیوار و دەرکەکانی زانکۆی کوردستان دانرانەوە

بەشی فەرهەنگ- پاش ئەوەی کەسانێک لە هەڵمەتێکی تێکدەرانە و بە بێ مۆڵەتدا نووسراوە کوردییەکانی سەر دیوار دەرکەکانی نێو زانکۆی کوردستانیان لێکردبووەوە بە هەوڵی بەرپرسانی زانکۆکە تابلۆ و نووسراوە کوردییەکان لە شوێنی خۆیان دانرانەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی عاشوورای حوسێنی لە زانکۆی کوردستان هەڵمەتێکی تێکدەرانەی چەند کەسێک کە سەری بێ دەلاکیان تاشیبوو و نووسراوە کوردییەکانی نێو زانکۆی کوردستانیان لە سەر دیوار و دەرکەکان لێ کردبووەوە، کاردانەوەی فراوانی مامۆستایانی زانکۆ و لایەنگرانی فەرهەنگ و زمان و کۆی ئەو هاووڵاتییانەی بەدوادا هات کە سۆزیان بۆ نیشتمان و زمان و فەرهەنگی خۆیان هەیە.

نەخوازەڵا لە کەشێکدا کە ئەو ڕووداوە پاش هەڵمەتی تێکدانی پەیکەری مامۆستا هەژار لە مەهاباد ڕووی دابوو، ڕووداوەکە کاردانەوەیێکی ئێجگار فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا.

بۆیە بەرپرسانی زانکۆی کوردستان دەست بەجێ هاتنە سەر هێڵ و وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە نەشیاو و تێکدەرانە، ئەمڕۆ دووشەمە 23ی ئابی 2021 بەرامبەر بە 1ی خەرمانانی 1400ی هەتاوی کۆی نووسراو و تابلۆ کوردییەکان لە شوێنی خۆیان دانرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.