هاوپه‌یمانێتییەکەی یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی له دهۆک دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان که له‌نێوان یه‌کێتی و گۆڕان پێکهاتووه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه له دهۆک دیاری کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا فه‌رمیه‌کانی یه‌کێتی بڵاویان کرده‌وه، ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری بادینانی یه‌کێـتی کراوه‌ته سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی هاوپه‌یمانی له دهۆک.
پێشتریش ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بۆ پارێزگای که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی دیاری کرابوون.
تا ئێستا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له هه‌ولێر، دیاله، هه‌ڵه‌بجه دیاری نه‌کراوه و ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌کانیان دیاری کراوه سه‌رپه‌رشتیاره‌کان یه‌کێتی بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران