ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان:
ئەو هێزانەی دەسەڵات کە پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە لە ئەفغانستان وانە وەربگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو هێزانەی دەسەڵات کە پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە وانە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان وەربگرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردۆتەوەوە دەڵێت:، "ئەوەی پشت بە بێگانە ببەستێت و لەنێوخۆشدا حوکمڕانیێکی گەندەڵ و بندیواری ھەبێت، لە ئەفغانستان وانە وەربگرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە نێو کۆشکی کۆماریی ئەفغانستان و دەستیان بەسەردا گرت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران