خبر 2021-08-14 14:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگر لە دارستانەکانی چیای مەتین لە پارێزگای دهۆک کەتووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومان کردنی گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە، ئاگر لە رەز و باخی ئەو گوندە کەوتووەتەوە و پاشان ئاگرەکە گەیشتە چیای مەتین.

کوردپرێس: بە پێی زانیارییەکان، ئەو ئاگرە لە دارستانەکانی چیای مەتین کەتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بەردەوامە.

بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دورەدەستە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە لە ترسی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوێرن هەوڵی کوژانەوە ئاگرەکە بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.