خبر 2021-08-14 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەیێکی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیێکی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا لە باشووری تورکیا کەوتە خوارەوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش کوژرانی چەند کارمەندی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی مەراش لە باشووری وڵاتەکەیان فڕۆکەیێکی کوژاندنەوەی ئاگرکوژاندنەوە کەوتۆتە خوارەوە و هەشت کارمەند گیانیان لەدەست دا.

لەوبارەیەوە، ئاژانسەکە لەزاری بەڕێوەبەری ئیدارەی دارستانی نیشتیمانی تورکیا بڵاویکردۆتەوە کە فڕۆکەکە لەجۆری B-200 بووە و لە رووسیا بەکرێ وەریگرتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەدیاریکراوی فڕۆکەکە لەسەر ئاسمانی مەراش کەوتۆتە خوارەوە و حەوت کەس وەکوو ستاف لەناو فڕۆکەکە بوون، بەوەش تائێستا میدیاکان باس لە مردنی هەشت کەس دەکەن بەهۆیەوە.

لای خۆیانەوە، میدیاکانی رووسیا هەواڵی کەوتنەخوارەوە فڕۆکە بەکرێگیراوەکەیان پشتڕاست کردەوە و رایانگەیاند، رووسیا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی دەکات، تائێستا بەرپرسانی تورکیاش هیچیان لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی نەوتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.