لاهور شێخ جه‌نگى: پابه‌ندى هه‌ر بڕیارێک ده‌بم کە یه‌کێتى بیدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند پابه‌ندى هه‌ر بڕیارێک ده‌بێت یه‌کێتى بیدات به مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌و نه‌بێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهورشێخ جه‌نگى له‌میانى پێشوازیی له سه‌رۆکى هه‌ردوو عه‌شیره‌تى هه‌رکى و سوورچى ڕایگه‌یاند: ئەمەی ڕوویداوە کارەساتێکە بەسەر یەکێتییدا هاتووە، دەبێت بە هەموومان کار بۆ پاراستنی یەکێتیی بکەین و نابێت یەکێتییەکان و میللەتەکەمان لەوە زیاتر نیگەران بکەین بە تایبەت کە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز هەنگاو دەنێین.
لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت کە یەکێتیی بیدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە مەرجێک پێچەوانەی پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتیی نەبێت.
له‌باره‌ى تۆمه‌ته‌کانیش کە ئاڕاستەى کراون لەلایەن ماڵی تاڵەبانییەوە، لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژەى بەوەش کردوە، هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوویان کراونەتەوە بێبنەمان و دەبێت لە دادگا و بە ڕێکاری یاسایی یەکلابکرێنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران