خبر 2021-08-10 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئاژانسی هەواڵی تاس-ی ڕووسیا:

ئەمریکا 9 بنکەی سەربازیی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دامەزراندووە

بەشی جیهان- ئاژانسی تاس-ی ڕووسی دەنووسێت: ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا 9 بنکەی سەربازیی دامەزراندووە کە 4 بنکەیان لە نزیک کێڵگە نەوتییەکاندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی تاس لەبارەی ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا نووسی: ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا 9 بنکەی سەربازیی دامەزراندووە. 4 بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکیی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای دەیرەزووری سووریایە و 5ی دیکەشیان لە حەسەکە.

ئاژانسەکە لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن دەگێڕێتەوە: ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە. باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا ئەمەی لە وەڵامی توویتێکی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان وتووە کە ڕایگەیاندبوو هێزەکانی ئەمریکا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریان.

ئاژانسی تاس دەشڵێت هۆکاری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کونترۆڵ کردنی کێڵگە نەوتەکانی ئەو ناوچانەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.