قوباد تاڵەبانی: هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاست كردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن
کوردپرێس:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە دیدارێكدا قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی ئاشلی دریك، ستایشی هەوڵەكانی كرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا، هەروەها پوختەیەكی پێشكەش كرد لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکە جەختی كردەوە، هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن لەسەر بنەما یاساییەكان بەجۆرێك زۆرترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.
هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە هەولێر پێشوازی كرد لە كلێمێنس سێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و لە دیدارێكی تایبەتدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ كران.
جێگری سەرۆك وەزیران، سوپاسی هاوكارییەكانی ئەڵمانیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان و پێداگری حكومەتی هەرێمی دوپات كردەوە لەسەر چاكسازی و هەوڵی بەردەوام بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەكی پیشەیی نیشتمانی.
بۆچوونی بەکارهێنەران