2500 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا و 19كه‌سی دیکەش گیانیان له ده‌ست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2542كه‌س تووشی كۆرۆنابون و 19 كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری توشبووان و ئه‌وانه‌شی بڵاوكرده‌وه كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێی ئاماره‌كه 13102كه‌س پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه و له‌و رێژه‌یه 2542كه‌س توشی كۆرۆنابوون و 19كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو،له‌و ژماره‌یه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 6كه‌س له‌هه‌ولێر، 5كه‌س له‌سلێمانی، 6كه‌س له دهۆك و 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌ك كه‌س له گه‌رمیان بووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و له بازنه‌ی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌داین.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران