خبر 2021-08-09 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان:

ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی‌ ‌ده‌سته‌مۆی حزبە سیاسییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی‌ تەنها بەهەیکەل دامەزراوەیە، ئه‌گه‌رنا حزب ده‌سته‌مۆی کردووه ‌‌و هیچ ڕۆڵ‌ و کاریگەرییێکی نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان له ‌لێدوانێکدا بەشارپرێسی ڕاگەیاندووە: "تائێستا چەندجارێک لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە سستی کارەکانی دەستەی دەستپاکیمان گەیاندۆتە دەستەی دەستپاکی ‌و پرسیاری ئەوەمان کردووە، بۆ لە عێراق دەستەی دەستپاکی کاریگەرترە لە هەرێم".

ده‌شڵێت: "ئەم هەموو دۆسیەی گەندەڵی‌ و قاچاخچێتیە ڕۆژانە دەوروژێندرێت، پێویست بوو لەبەرامبەردا ئەوانەی هەڵدەستن بەدۆسیەی گەندەڵی ڕاپێچی دادگا بکرێن، بەڵام دەستەی دەستپاکی لە هەرێم، تەنها بەهەیکەل دامەزراوەیە و دەستەیێکی دەستەمۆکراوی حزبە و کاری گەورەی لێ‌ چاوەڕوان ناکرێت".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره دەستەی دەستپاکی لە هەرێم تائێستا لەو ڕووەوە هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە کە شیاوی ئاماژەپێکردن بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.