فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.
کوردپرێس: ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە ناحیەی باتیفایان لەسنووری قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد.
بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی ناحیەی باتیفا دروست کردووە و تائێستا زیانەکانی نەزانراون.
ناوەڕاستی ئەمساڵیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوورەکانی ناحیەی دەرکاریان لە قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو شوان لە سنوورەکەدا بریندار بوون.
لە 23-04-2021ەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە دەستپێکردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنوورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵ کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران