خبر 2021-08-06 05:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەکانی یەکەیێکی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانیان کۆ بووەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانیان کۆ بووەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتوووە، ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی70 و ژمارەیێک بەرپرسی پێشمەرگە کۆبوونەوەیێک لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانیان ئەنجامدرا.

ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان تاو توێکرد، هەروەها کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسا سەربازییەکاندا بە هەنگاوێکی باش لێکدایەوە و هەموو ئەو هەنگاوانەی به‌رز نرخێنران كه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ نراون.

لەراگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە، فەرماندەکانی پێشمەگە سوپاسی هاوپەیمانانیان کرد بۆ ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەرییان هەوڵی بەردەواميان بۆ بە دامەزراوەیی کردن و بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە و هاریکاری و مەشق و ڕاهێنانەکانیانی بە پێشمەرگە بە شێوەیێکی ئەکادیمی بە گرنگ و پێویستیان زانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.