خبر 2021-08-06 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا مۆڵەتی کڕینی وزەی ئێران بۆ عێراق درێژ دەکاتەوە

بەشی جیهان- حکوومەتی ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوون بۆ کڕینی وزەی کارەبای ئێران لەلایەن عێراقەوە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ئین ئاڕ تی بڵاوی کردەوە کە چاوگێک له‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگەیاندووە، بە ئامانجی دابین کردنی کارەبا لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، ماوەی لێخۆشبوون بۆ بەکارهێنانی وزەی ئێران لەلایەن عێراقەوە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

لە ماوەکانی رابردوودا، واشنتن چەندینجار ماوەی بەکارهێنانی وزەی کارەبای ئێرانی بۆ بەغدا درێژکردووەتەوە.

عێراق رۆژانە ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا، لە کاتێکدا رۆژانە پێویستی بە ٢٧ هەزار مێگاوات کارەبایە بۆ دابین کردنی کارەبای٢٤کاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.