خبر 2021-07-30 10:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاژانسی پاراستن و زانیاری دەستگیرکردنى دوو تۆڕی داعشی لە سلێمانی و چەمچەماڵ ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە راگەیەنراوێکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری رایگەیاند، دوو تۆری مەترسیداری داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیركران.

کوردپرێس:

لە راگەیەنراوێکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری رایگەیاند، دوو تۆری مەترسیداری داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیركران.

بەپێی راگەیەنراوەکە یەكێك لە گروپەكان بە نیازبوون تەقینەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

دەستگیرکردنى ئەو دوو تۆڕە لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوار شەممە دەزگاى ئاسایشى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیر کردوە کە وەک شانەی نەنستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.