خبر 2021-07-30 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کازمی لە کۆتاییی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا:

هێزە ئەمریکییەکان تا کۆتاییی ئەمساڵ لە عێراق دەکشێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییی سەردانەکەی بۆ عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشەنتن بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، گوتی ئەو هێزانە تا کۆتاییی ئەمساڵ بە تەواوی لەعێراق دەکشێنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 29ی تەمووزی 2021 مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییی سەدانەکەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند پاش سەردانێکی سەرکەوتوو بۆ ئەمریکا لێکگەیشتنی سیاسی و ئابووریی و کەلتووریی باشمان هەبوو و ڕێککەوتین لە سەر گۆڕینی پێوەندیی ئەمنی و بڕیار درا تەنها مەشق و ڕاوێژی سەربازی بمێنێت و چیتر هێزی ئەمریکی لە خاکی عێراق نەمێنێتەوە.

کازمی گوتیشی: هیوامان ئەوەیە بۆ خزمەت کردن بە گەلی عێراق پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرز بکەینەوە و پێوەندییەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و گفتوگۆ بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.