خبر 2021-07-27 14:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی پەرلەمان: هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە كونسوڵی تازەی ئەمریكا كرد هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، هاوكات ئاماژەی بە كاریگەریی ڕۆڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هێنانەدیی سەقامگیری لە عێڕاق و هەرێمی كوردستان كرد.

کوردپرێس:

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 د. ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ڕۆبەرت پاڵادینۆ، كونسوڵی گشتیی تازەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد و لە دیدارێكی نێوانیاندا، سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لە كونسوڵی گشتیی تازەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا، پاڵپشتیی خۆیشی بۆ هاوئاهەنگیی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمان و كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی. دوپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا.

سەرۆکی پەرلەمان هاوكات ئاماژەی بە كاریگەریی ڕۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هێنانەدیی سەقامگیری لە عێڕاق و هەرێمی كوردستان كرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر لە دیدارەكەدا باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێڕاق و ئاڵنگارییەكانی بەردەم پرۆسەكە و دۆخی عێڕاق بەگشتی و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش كرا، سەرۆكی پەرلەمان ڕۆڵی ئەمریكای بەرزنرخاند لە پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا، وەك هاوپەیمانێكی سەرەكی وستراتیژی.

لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی ئەمریكا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ دیدارەكە و هیوای خواست كە لە ئایندەدا بتوانن ڕۆڵێكی ئەرێنی ببینن لە پتەوكردن و بەرەو پێشەوەبردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.