خبر 2021-07-27 13:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرپەرشتیاری قایمقامێتیی پاوە: پێویستە شایستەی تاپۆی جیهانیی هەورامان ڕەفتار بکەین

بەشی کرماشان- سەرپەرشتیاری قایمقامێتیی شاری پاوە لە پەیامێکدا بە بۆنەی تاپۆی جیهانیی دیمەنە فەرهەنگییەکانی هەورامان ڕایگەیاند پێویستە بە شێوازێک ڕەفتار بکەین و پلان دابنێین کە شایستە ناوی تاپۆی جیهانیی هەورامان بێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 5ی گەلاوێژی 1400 جەلیل باڵایی سەرپەرشتیاری قایمقامێتیی شاری پاوە بەبۆنەی تاپۆی جیهانیی دیمەنە فەرهەنگییەکانی هەورامان لە یۆنسکۆ پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای لە هەموو لایێک کرد بە شێوازێکی شایستەی ناوی تاپۆی جیهانیی هەورامان ڕەفتار بکەن و پلان بۆ ناوچەکە دابنێن.

شایانی باسە ئەمڕۆ بە فەرمی تاپۆی جیهانیی دیمەنە فەرهەنگییەکانی هەورامان ڕاگەیێندرا و یۆنسکۆ دانی بەو بابەتەدا نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.