خبر 2021-07-27 08:42 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:

هێزەکانی ئەمریکا ئەگەر لە عێراقیش بکشێنەوە لە ھەرێمی کوردستان دەمێنێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگە و ئەگەر لە عێراقیش بکشێنەوە لە ھەرێمی کوردستان دەمێنێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی رایده‌گه‌ێنێت: ئەمریکا لە ساڵی2011 دا کاتێک ھێزەکانی لە عێراق کشاندەوە زیانی زۆر بەر عێراق کەوت، لە کاتێکدا بڕیار بوو سوپای عێراق تاوەکوو2020 خۆیان ڕێک بخەنەوە و وڵات بەڕێوە ببەن، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن، بگرە دۆخی عێراق لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر خراپ بوو و بەتەواوی تێک چوو.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی ده‌شڵێت: ئەو کاتە ئەمریکا پێش ئەوەی لە عێراق بکشێتەوە ھەموو ھاوکارییێکی لە ڕووی مەشق و ڕاھێنان و پڕچەک کردن و پێداویستیی لۆجستی بۆ ھێزە عێراقییەکان دابین دەکرد، بەڵام فشاری زۆری وڵاتان لەسەر عێراق ھەبوو، سوور بوون کە ئەمەریکا لە عێراق بکشێتەوە.

بابەکر زێباری باسی لەوەش ده‌كات: ئەمەریکا ھەمان سیناریۆی 2011دووبارە ناکاتەوە و لە عێراق ناکشێتەوە، چونکە ئێستا فشاری کەمتریش لەسەر عێراق ھەیە و بەردەوام ھاوکاریی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەکات، لە ھەموو بوارەکاندا وەکوو ئاسمانی و ھەواڵگری و پرچەک کردن و مەشق و ڕاھێنان. جگە لەوەش، ھاوکاری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبێت لە ڕووی سیاسی و ئابووریشەوە.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ھەرچەندە ئەمەریکا لە عێراق ناکشێتەوە، بەڵام ئەگەر لە عێراقیش بکشێتەوە لە ھەرێمی کوردستان دەمینێتەوە، چوونکە خۆم زۆر جار لەگەڵ ئەمەریکییەکان دانیشتووم، باسیان لەوە کردووە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوان زۆر گرنگە لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش ئەوانیان خۆش دەوێت و جگە لەوەش شوێنی ھەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە نێوان چەندین وڵات ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ ئەوان ھەیە.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی ڕایشیگەیاند: ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر بنکەکانی ھاوپەیمانان لەلایەن ھێزە میلیشیایییەکانی عێراقەوە، ھاوکاری لە حکوومەتی عێراق وەردەگرن، بەڵام حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەر ئەواندا نییە، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر حکوومەتی عێراق و واتای ئەوە دەدات کە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریکا ھەیە.

بابەکر زێباری ڕوونیش ده‌كاته‌وه‌: ئەمەریکاش تاوەکوو ئێستا وەکوو پێویست کاردانەوەی نەبووە بەرانبەر ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەوان و ئەم ئیدارەی تازەی ئەمەریکا ھەندێک جیاوازترە و سسترە لەوەی ڕابردوو، بۆیە پێویست بوو ئەوانیش کاردانەوەیان ھەبێت بەرانبەر ئەو ھێرشانە دەکرێتە سەر بنکەکانیان لەلایەن میلیشیاکانەوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی دانیشتنی شەوی ڕابردووی جۆ بایدن و مستەفا کازمی ڕایگەیاند شاندی هەردوو وڵات رێککەوتن دوای وتووێژەکانی تیمە تەکنیکییەکانی نێوانی ئەم دواییە، پەیوەندییە ئەمنییەکان بەتەواوەتی دەبنە راوێژکاری و راهێنان و هاوئاهەنگیی هەواڵگری و هیچ بوونێکی هێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق بە هاتنی رۆژی 31/12/2021 نامێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.