عەلی حەمەساڵح: یەکێتى و پارتى وەک یەک دەستیان بە سەر داھاتدا گرتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "چۆن لەسلێمانی دەستبەسەر داھاتدا گیراوە بۆ مووچە، لەھەولێر و دھۆکیش بە ھەمان شێوە دەستبەسەر داھاتدا گیراوە".
کوردپرێس:
لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاندووە، "لەسێ مانگی ڕابردوودا داھاتی سلێمانی 42٪ کەمی کردووە ھەولێر و دھۆکیش بەھەمان شێوە 42% کەمی کردووە".
جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەگەر سلێمانی 43 ملیۆن دۆلار بداتە خەزێنە، داھاتی ھەولێر و دھۆک سەدان ملیۆن دۆلاریش بێت 57 ملیۆن دۆلار دەدەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران