خبر 2021-07-19 10:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک شەش تیرۆریستی داعش دەستگیركران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەش تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیركران كە ژمارەیەكیان پێشتر لە نێو تیمی خوكوژەكانی ڕێكخراوەكەدا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە 19-07-2021 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بە پێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.

دەستگیركراوەكان لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بەوەی هاوكاری لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش دابین كردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕوونیكردەوە كە دوای لێكۆڵینەوەی ورد دەركەوتووە كە دووان لە دەستگیركراوەكان لە لایەن هەواڵگری و دژە تیرۆری نەینەوا و سەڵاحەدینەوە داواكراو بوون، چوونكە لە نێو تیمی خوكوژەكانی داعش كاریان كردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.