لاهوور شێخ جه‌نگی: ئامادەین هاوکاریی بریندارانی نەخۆشخانی زیقار بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامیكی له‌باره‌ی ذووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی پارێزگای زیقاڕ بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماده‌ییی خۆمان بۆ هه‌مو هاوكارییێک ده‌رده‌بڕین.
کوردپرێس:
لاهوور شێخ جه‌نگی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "هاوسۆزی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی كاره‌ساتی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی پارێزگای زیقار ده‌رده‌بڕین، پرسه و سه‌ره‌خۆشییان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ییشی بۆ هاوكاریكردنی بریندارانی روداوه‌كه‌ی زیقاڕ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌مو هاوكارییه‌ك ده‌رده‌بڕین".
دره‌نگانی شه‌وی رابردو به‌هۆی ته‌قینی بتڵی ئۆكسجینه‌وه ئاگرێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی فێركاری كه‌وته‌وه كه تایبه‌ت بو به توشبوانی كۆرۆنا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 70 (حه‌فتا) كه‌س مردن و زیاتر له 50 (په‌نجا) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران