خبر 2021-07-13 14:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی هاوخەمیی ئێران بۆ قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیێکی عێراق

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا هاوخەمیی ئێران بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیێکی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیاند و سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانیان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 22ی پووشپەڕی 1400 بەرامبەر بە 13ی تەمووزی 2021 خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا هاوخەمیی وڵاتەکەی بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە شاری ناسریە دەربڕی و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیان و گەلی عێراق کرد.

شایانی باسە پێشتریش ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێشکەش کردبوو.

دەمەوبەیانیی ڕۆژی سێشەمە ئاگرێک لە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە شاری ناسریەی عێراق کەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 60 هاووڵاتیی عێراق گیانیان لە دەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.