لەسەر دەستگیرکراوانی بادینان داوایێکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان داواکارییێکى به‌په‌له ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و داواى لێده‌کات، ڕاستەوخۆ لەسەر دەستگیر کراوانی بادینان بێته‌سه‌رخه‌ت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، "ئەمرۆ لە دادگا بینیمان کە دەستگیرکراوانی بادینان تەنھا یەک تۆمەتیان لەسەرە، ئەویش ئەوەیە کە کاندید و ئەندامی ھاوپەیمانی دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى بوون".
ناوبراو بۆ سەرۆکی عێراق دەشڵێت: "تکایە ڕاستەوخۆ وەرە سەرھێڵ، سەردانی کەسوکاری دەسگیرکراوان بکە دڵیان بدەرەوە، سەردانی دەسگیرکراوان و سزادراوان بکە".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ماوه‌ى 11 مانگه پێنج ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌تۆمه‌تى کارکردن بۆ سه‌رۆک وهزیرانو سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ستگیرکراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران