خبر 2021-07-12 19:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەفدێکى ئەمریکا سەردانى کوردستانی سووریای کرد

بەشی سووریا- وەفدێكی باڵای سوپای ئەمریكا سەردانی شاری رەقەی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆ بۆتەوە و پشتیوانیى خۆیان بۆ هەسەدە دووپات کردووەتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت، ئەوە یەكەمین جارە وەفدێكی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای ئەمریكا سەردانی شاری رەقە بكەن و لەگەڵ بەپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆ دەبنەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم هێزانە دووپات كردۆتەوە.

سەردانی وەفدەكە بۆ شاری رەقە دوو رۆژ دەخایەنێت و لەمیانیدا هەردوو لایەن تاوتوێی ئەو پرسە سەربازییانە دەكەن كە پەیوەستن بە پشتیوانی كردن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەی دەریاچەی فوڕات.

ساڵی 2019 سوپای ئەمریكا ژمارەیەك لەسەربازەكانی لەشاری رەقەو کشاندەوەو بریاریدا تەنیا کارەکانى لە رۆژئاواى کوردستان بەو پێیەی شارى رەقە لە دەرەوەى خاکى کوردستانی سووریایە و تەنیا لەژێر کۆنترۆلی هەسەدەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.