خبر 2021-07-12 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

دەسەڵاتدارانی هەرێم قەیران بەقەیران چارەسەردەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت حکوومەتی هەرێم قەیران بەقەیران چارەسەر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتوو لە مەڵبەندی حزبەکەی لە کەرکووک وتەیێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "دەبێت بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم دەرکی ئەم ئاڵۆزیانە بکەن‌ و چیتر گەلی خۆیان فەرامۆش نەکەن‌ و لەبەردەم مووچە و بژێوی هاوڵاتیاندا بێباکانە مامەڵە نەکەن".

بەوتە سەڵاحەدین بەهائەدین، "کەرکووک شارێکی بێنازە و حزبە دەسەڵاتدارەکان نەیانتوانی ئیدارەیێکی باشی بکەن، ئەوەی لەئێستا و ماوەکانی ڕابردوودا دەگوزەرێت‌ و گوزەرا ئەنجامی ئیدارەی فاشلی حوکمڕانیە".

جەختی لەوەش کردەووە، "کەرکووک‌ و کەرکووکییەکان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە شایستەی خزمەتی زیاترن‌ و دەبێ کەرکووک شاری بەیەکەوەژیان‌ و تەبایی ‌و برایەتی بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.