هاوپەیمانان به‌بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار هاوکاریی هێزەکانی عێراق ده‌کەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کردووه، ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانان به به‌ھای 2 ملیۆن و 500 ھه‌زار دۆلار ژماره‌یێک که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ عێراق دابین کردووه، که پێک دێت له 35 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و 15 حه‌فاره‌ی لۆده‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، ھاوکارییه‌که له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی سندووقی پشتیوانی مه‌شق و پڕچه‌ک کردنی ھێزه ئه‌منییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران