خبر 2021-07-04 07:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

رێزگرتن لە ئازادیی ڕادەربڕین و پارێزگارکردن لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوو کۆڵەکەی گرنگی سیستمی حوکمڕانی دیموکراتیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەیێکدا جەختی کردەوە پرسی رێزگرتنی لە ئازادیی ڕادەربڕین و پارێزگارکردن لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوو کۆڵەکەی گرنگی سیستمی حوکمڕانی دیموکراتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتی سەلاحەدین بەهائەدین کۆبوویەوە و لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لەسەرتای ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: بەهۆی درێژەدانی حکوومەت بە بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانەی لێبڕینی 21لەسەدی مووچە، وێڕای نەمانی هۆکار و پاساوەکانی قەیرانی دارایی، لەو باریەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکوومەت هەرچی زووترە کێشەی مووچە چارەسەر بکات لەبەرژەوەندی مووچەخۆران و فەرمانبەران بەگشتی.

سەرکردایەتی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەیدا، گفتوگۆی کردووە لەسەر، رووبەرووبوونەوەی دیاردە ترسناکەکانی وەک ماددەی هۆشبەر و کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و سنووردانان بۆ زیادکردنی باج و رسوومات لەسەر هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە بەتاڵان بردنی سامانی گشتی لە داهاتی نەوت و دەروازە سنووریەکان و گێرانەوەی ئەو داهاتانە بۆ خەزێنەی حکوومەت و دابەش کردنی بەشێوەیێکی شەفافانە.

پرسی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان بەگشتی و ئازادای رۆژنامەوانی بەتایبەتی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوە، لەو بارەیەوە سەرکردایەتی یەکگرتوو جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی، کە رێزگرتنی تەواو لە ئازادی رۆژنامەگەری و پارێزگارکردن لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوو کۆڵەکەی گرنگی سیستمی حوکمڕانی رەشید و دیموکراتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.