بەڕێوەبەریی خۆسەر بیست منداڵی دیکەی داعشی راده‌ستی ڕووسیا کرد
بەشی جیهان- خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا 20 منداڵی چه‌کدارانی داعشی راده‌ستی شاندێکی دیپلۆماسی ڕووسیا کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه، رۆژی شه‌ممه 20 منداڵی به نه‌ته‌وه ڕووسی که له که‌مپی رۆج بوون راده‌ستی شاندی رووسیا کراون، هه‌موو منداڵه‌کانیش بێ باوکن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3-16 ساڵیدایه.
هەروەها له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، مۆسکۆ 34 منداڵی بێ باوکی له بنه‌ماڵه‌کانی چه‌کدارانی داعشی له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی سووریا وه‌رگرت.
ڕووسیا یه‌کێکه له یه‌که‌مین وڵاتە بیانییه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی وه‌رگرتنی منداڵانی داعش و تا ئێستا زیاتر له 200 منداڵی له کوردستانی سووریا وه‌رگرتوه‌ته‌وه که دایک و باوکیان داعش بوون و له‌شه‌ڕه‌کاندا کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران