جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا لە حكوومه‌تی عێراق دەکات هەوڵی جیدی بۆ پاراستنی هه‌ولێر بدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی زۆر جددییتر بهاوێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی میللەت بڵاوی کردەوە هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر كرد.
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی زۆر جددییتر بهاوێت كه هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت".
هیواشی خواست كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوه‌كانی زیاتر بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و جۆره هێرشانه بگیرێت و هه‌ولێر بپارێزرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران