خبر 2021-06-29 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە کوژرانى فەرماندەیێکى لە پێکدادانەکانی پارێزگای بیتلیس راگەیاند

بەشی تورکیا- باڵى سەربازیى پەکەکە رایگەیاند، لەم مانگەدا فەرماندەیەکى گەریلا بەهۆى بۆردوومانێکى تورکیاوە کوژراوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێنراوێکى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازیى پەکەکە رۆژى ١٤ی حوزەیران لە هەرێمی خەرزان، فەرماندە سەمەد ئیچیەر ناسراو بە زەردەشت ناڤدار بە هۆی بۆردوومانی تورکیا کوژراوە.

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، سەمەد ئیچیەر لە ساڵی ٢٠١١ لە ئامەد بەشداری لە ریزەکانی پەکەکە کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە دوای ئەوەی پەروەردەی قوڵی پەکەکە دەبینێت، لە هەرێمی گەڤەر دەبێتە ئەندامی فەرماندەیی هەرێمەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.