خبر 2021-06-27 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بۆ یەکەمجار بۆردوومانی چیای شێخانی کرد لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای شێخانی لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرد، ئەوەش یەکەمجارە تورکیا ئەو شوێنە بۆردوومان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ یەکەمجار بۆردوومانی چیای شێخانی کرد، ئەویش بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو چیایە.

تا ئێستا ئەوەی لەبارەی بۆردوومانەکەوە ئاشکرابووە ئەوەیە، چەند شوێنێکی نزیک گوندەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.