سەرۆکی میسر بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی سێ وڵاتی عەرەبی گەیشتە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی میسر بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی عێراق، میسر و ئوردن گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە فڕۆکەیێکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیێک بەرپرسی دیکەی باڵای عێراق پێشوازیی لێکرا.
شایانی باسە ئهمڕۆ یهكشهممه له بهغدا كۆبوونهوهی لوتكه له نێوان عێراق، میسر و ئوردن بەڕێوەدەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران