خبر 2021-06-27 04:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕایگەیاند، سەرکۆنەکردن بەس نییە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە".

بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەردەوام بوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکوومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.