تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری عەفرین کوژران و بریندار بوونی 6 کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەیێک لە شارۆچكه‌ی عه‌فرین لە سووریا سێ کەسی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین لە باکووری سووریا بوو بە هۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی سێ کەسی سڤیلی دیکە.
کوژراوەکان منداڵیان تێدایە و بۆمبهکەش له ناو ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا داندرابوو، کە له شارۆچكه‌ی عه‌فرینەوە به‌ره‌و رێگای عه‌زاز به‌ڕێ كه‌وتبوو.
لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە و هێشتا سەرچاوەی هێرشەکە دیار نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران