خبر 2021-06-25 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هێرشێکی داعشدا 5 پۆلیسی عێراقی کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق لە باشووری کەرکووک دوو جار هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پێنج پۆلیس کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە بنکەی پۆلیسی داقووق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش بە قەناس کامێرەی چاودێری (کامێرەی حەرار)ی پۆلیسی فیدراڵییان شکاند و کشانەوە، بەڵام دواتر بە ژمارەیێکی زیاتر چەکدار لە کاژێر 11:00 هێرشی دووەمیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 20ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە "شەڕەکە ماوەی 45 خولەکی خایاندووە و پێنج کوژراو و سێ برینداری پۆلیسی فیدراڵی ھێندراونەتە نەخۆشخانەی داقووق و دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە".

دوای ھێرشەکەی داعش، سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بۆ ھاوکاری کردنی پۆلیسەکانی لیوای 20 چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام چەکدارەکانی داعش بەبێ زیان لە شوێنی رووداوەکە ھەڵاتوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.