کازمی: پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، بانگهێشتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات و له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا به ده‌م ئه‌و بانگهێشتهوه ده‌چم.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق گوتی: كه‌س و لایه‌نی ئه‌وتۆ هه‌ن ده‌یانه‌وێت، عێراق له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان شكست بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییێكی كه‌سیی نییه، به‌ڵكوو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدایه و پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران هەیە.
روونیشیكرده‌وه، هیچ نیازێكی نییه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ته‌نیا ده‌یه‌وێت له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران