پووتین و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- سه‌رۆکی ڕووسیا و هاوتا تورکەکهی، له په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له کاری هاوبه‌شی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی هه‌ردوو وڵات کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی رووسیا "کرملن" له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پووتین و ئه‌ردۆغان لهپهیوهندیێکی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له چه‌ندین دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به چاره‌کردنی قهیرانهکهکانی سووریا کرد.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، هه‌ردوو سه‌رۆکی رووسیا و تورکیا جه‌ختیان له گرنگیی کاری هاوبه‌شی سوپای نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌یان کرده‌وه که ئامانج لێی ڕێگری کردنه له هه‌ڵکشانی گرژییه‌کانی ئیدلب له باکووری ڕۆژئاوای سووریا، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه کرده‌وه که له‌ناوچه‌که‌دا به‌شێوه‌ی شانه‌ی نووستوو ماون.
پووتین و ئه‌ردۆغان ڕێککه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه تایبه‌تیه‌کان و کاری هاوبه‌ش له ئاسته‌کانی تردا له‌نێوان رووسیا و تورکیا به‌رده‌وام بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران