خبر 2021-06-23 16:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

ھەرێم لە دۆخێکدایە چاوەڕوانی ئایندەیێکی ئومێدبەخشی لێناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان "ئێستا لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی قەیراناوی و دواکەوتوی وەھادایە، کە مەخابن چاوەڕوانی ئایندەیەکی ئومێدبەخشی لێناکرێت.

کوردپرێس:

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژمار تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "دەستەبژێر و سەرکردایەتی کوردی بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردو بەھۆی شۆڕش و ڕوبەڕوبونەوە چەکداریەکانەوە، ئەوەندەی فێری ھونەری مردن و وێرانسازی بون، فێری ھونەری ژیانسازی و بیناکردن نەبون".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای نزیکەی 30 ساڵ حوکمڕانی سەربەخۆ و ئیدارەی خۆیی، نەیانتوانی ئەو ھەمو دەرفەت و ئیمکاناتەی کە لە بەردەست بو بەشێوەیێکی دروست لە پڕۆسەیێکی نیشتیمانسازی ھاوچەرخدا بەکاربھێنن.

بەپێی وتەی هادی عەلی، ھەرێمی کوردستان "ئێستا لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی قەیراناوی و دواکەوتوی وەھادایە، کە مەخابن چاوەڕوانی ئایندەیەکی ئومێدبەخشی لێناکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.