خبر 2021-06-23 16:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاسێکی ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی وەرگەڕا/ 2 کوژراو و 21 بریندار هەن

بەشی ئێران- پاسێکی ڕۆژنامەنووسانی ئێران کە بە مەبەستی ڕووماڵ کردنی ڕەوتی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ سەردانی ناوچەکەیان کردبوو وەرگەڕا و بەو هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەست دا و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیرنا ڕایگەیاند پاسێکی هەڵگری ڕۆژنامەنووسان لە میدیا جیاجیاکانی ئێرانەوە بۆ بەسەرکردنەوەی تونێلی کانی سێو سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان کردبوو و لە نزیک شاری نەغەدە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و ئەو ڕووداوەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکی لە زانکۆی پزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند لەو ڕووداوەی هاتوچۆدا 2 خانەم ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەست داوە و 21 کەسیش بریندارن.

سەرهەنگ پاکدڵ فەرماندەی ئینتیزامیی ئازەربایجانی ڕۆژئاواش ڕایگەیاند هۆکاری ڕووداوەکە کێشەی تەکنیکی لە ستۆپی پاسەکە بووە و بریندارانی ئەو ڕووداوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.