نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئوردن زیاتر پەرە پێ دەدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئوردن تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ لە عەممان لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کۆ بوومەوە".
کوردپرێس:
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، راشیگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و ھاریکاریی ئابووریی و بەرەنگارییەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی "پەیوەندی قوڵمان لەگەڵ ئوردن بەرز دەنرخێنیین و زیاتر پەرەی پێ دەدەین".
شایانی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران