مهسروور بارزانی: لەگەڵ کازمی لەسەر بهشه بوودجهی هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە ڕێکەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک که بهشه بوودجهی هەرێمی کوردستان بگهڕێندرێتهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە توویتەر رایگەیاندووە: "لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد".
بارزانی دەشڵێت: "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک که بهشه بوودجهی هەرێمی کوردستان بگهڕێندرێتهوه، ئهمهش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکوومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانی کردنی ڕێککەوتنەکە، ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران