تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوە بە کاروانی هێزە عێراقییەکاندا سێ کوژراوی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراق تەقیەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی بە ماڵپەڕی خەندان وتی، لە باشووری بەعقوبە لە گوندی مورادیەی زەهاوی لە سنووری پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراق تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 3 سەربازی سوپای عێراق کوژران.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئەنجامی تەقینەوەکە سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
له ماوهی چەند رۆژی رابردوودا جموجۆڵی داعش له سنووری پارێزگای دیاله، سهڵاحهدین و کهرکووک ڕووی له زیادبوون کردووە و لە هێرشەکانیاندا هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان بە ئامانج دەگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران