خبر 2021-06-09 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

روفاتی ١١ ئێزدی له‌ ده‌وروبه‌ری شەنگال دۆزرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی قەزای شنگال رایگەیاند، روفاتی ١١ ئێزیدییان لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شەنگال دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی قەزای شەنگال ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادی پزیشکی پارێزگای نەینەوا رووفاتی ١١ ئێزیدی، کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە رفێنرابوون، دۆزراونەتەوە‌.

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا بە مەبەستی ناسنینەوەیان روفاتەکان رەوانەی پشکنینی دی ئێن ئەی کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تاوەکوو ئێستا ٨٥ گۆڕی بە کۆمەڵ لە قەزای شەنگال و دەوروبەری دۆزراونەتەوە، كه‌ هەموویان خەڵکی نیشتەجێی ناوچەکە بوون و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كوژراون.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.