حکوومەتی هەرێم:
زیاتر لە11 مانگە حكوومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "دەتوانین بەبێ لێبڕینو بەبێ بەغداش مووچە بدەین، بەڵام بۆ ئەوە مەرجمان هەیە".
کوردپرێس:
جووتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێم لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، "تائێستا لەڕووی میكانیزمی كۆكردنەوەی داهات كێشەمان هەیە پێویستە پێداچوونەوە بەمیكانیزمی كۆكردنەوەی داهات بكرێت".
وتیشی:"ئەگەر چاكسازییەكان بەو بەرنامەیەی کابینەی نۆ دایناوە جێبەجێبكرێتو لایەنەكان هاوكاربن، بەغداش پارە نەنێرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین".
زیاتر لە11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە، ئێمە كاردەكەین بۆئەوەی پرسی دواكەوتنی مووچە دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێتو پرۆسەی چاكسازی حكوومەت وەك خۆی جێبەجێبكرێت، دەتوانین بەبێ لێبڕین مووچە بدەین و هیچ بیانویێک بۆ حكوومەتی عێراق نەماوەتەوە" ئەوەش بهشێكى تره لهقسهكانى جووتیار عادل.
بۆچوونی بەکارهێنەران