سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەو سەردانەدا، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوام بوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران