خبر 2021-06-09 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لاهور شێخ جه‌نگی‌:

دژی هەموو شەڕێکی براکوژیین، سەرکۆنەی هەموو لایەنێکیش دەکەین، کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگه‌یاند، كه‌ یه‌كێتی‌ بەهیچ شێوەیێک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابێت، کە خوێنی کورد بەدەستی کوردی تیادا بڕژێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و دەرەجەدار و لیواکانی فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان -یه‌كێتی‌- کۆبووەوە.

لاهور شێخ جه‌نگی‌ له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: "باسمان لە دۆخی ئەمنییی هەرێمی کوردستان کرد و جەختمان کردەوە، کە دژی هەموو شەڕێکی براکوژیین، سەرکۆنەی هەموو لایەنێکیش دەکەین، کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە، بەهیچ شێوەیێک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابین کە خوێنی کورد بەدەستی کوردی تیادا بڕژێت."

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌، "لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسمان لە پڕۆسەی چاکسازی‌ و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بوونی یەک هێزی نیشتمانی پڕچەک و مەشقپێکراو کە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بێت.

لاهور شێخ جه‌نگی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "هەمئاهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەمان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامیی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە بۆ لەناوبردنی خانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.