خبر 2021-06-09 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی سێشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی پێشوازیی لێکرا، دواتریش لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە.

دوای کۆتایی هاتنی دیدارەکانی لە بەغدا، ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆ دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.